مەحه‌بە" لە مۆدێلەوە بۆ ئەزموونی درامای تەلەفیزیۆنی لە مانگی ڕەمەزاندا.

هونەر
  • 30-03-2022, 15:13
  • +A -A

    بەغداد / INA - ئەحمەد سەمیسم
     
    کچە هونەرمەندی لاو  "مەحه‌بە" رایگەیاند کە لە یەکەمین ئەزموونی تەلەفیزیۆنی خۆیدا لە زنجیرە درامای  "ئەڵماس شکاو" دەردەکەوێت کە بڕیارە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان  نمایش بکرێت .
    "مەحه‌بە"بە ئاژانسی هەواڵنێری عێراقی (INA ) راگەیاند : "یەکەم ئەزموونی تەلەڤزیۆنی لە زنجیرە درامای "ئەڵماس شکاو" دەبێت کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پەخشدەکرێت و لە 22 ئەڵقە پێکھاتوە کە لەگەڵ ھەریەک لە ھونەرمەندان ( ھیند نزار و سەمەر محمد و رەھام بیاتی و کازم قوریشی و چەند ھونەر مەندێکی دیکە رۆڵ دەگێرێت .
    "ئەڵماسەکان شکاون" لە دەرهێنانی دەرهێنەری لوبنانی "دەیڤد ئۆریان"و سینارۆکەشی "محەمەد حەنیش" ی سیناریست ئامادەیکردوە.
    جێگای ئاماژەیە هونەرمەند "مەحه‌بە"پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆی تەواو کردوە و لە ئێستادا خوێندکاری کۆلیژی هونەرە جوانەکانە و  بەشداری چەندین کاری هونەری جۆراوجۆری کردوە لەوانە "کەرناڤالی بەغدادە " کە تێیدا رۆڵی کەسایەتی هونەرمەندی شێوەکاری کۆچکردوو "لەیلا عەتار "ی گێراوە ھەروەھا  بەشداریکردوە  لە نمایشی شانۆی  "بەردباران" ی "ماکسیم گورکی "
    ھەروەک نمايشكارێکیش بەشدار بوە لە چەندین کاری نمایشی جل و بەرگ لەو روانگەشەوە ناونیشانی باشترین نمایشکاری لەسەر ئاستی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی رەسافە پێدراوە.