سه‌یه‌د سه‌در" خێر له‌حكومه‌تێكی ته‌وافوقی وبه‌ش به‌شێنه‌دا نییه‌

سیاسی
  • 30-03-2022, 14:38
  • +A -A

    به‌غدادـ INA
    له‌تویتێكدا رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در سه‌ید موقته‌دا سه‌در راگه‌یاند" له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ته‌وافوق ناكه‌م..ته‌وافوق كه‌واته‌ كۆتای وڵات.. نا بۆ ته‌وافوق به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌.. ئه‌وه‌ی ئێوه‌ پێی ده‌ڵێن داخستنی سیاسی ئه‌هوه‌ن وئاسانتره‌ له‌ته‌وافوق كردن له‌گه‌ڵ ئێوه‌ و باشتره‌ له‌به‌شكردنی كێكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌. حكومه‌تی ته‌وافوقی و به‌ش به‌شینه‌ هیچ خێرێك تێدا نییه‌. 
    هه‌روه‌ها وتی" چۆن ده‌توانن ته‌وافوق له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان بكه‌ن وئێوه‌ زیاده‌رۆی له‌دژی پێكهاته‌كان و هه‌موو شه‌ریكه‌كان ده‌كه‌ن كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ لایی ماڵی خۆتان رابكێشن!!.
    سه‌ید سه‌در بانگ له‌گه‌لی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت" ناتگێرمه‌وه‌ بۆ كاره‌ساته‌ پێشووه‌كان، ئه‌مه‌ سۆزێكی راسته‌، وڵات سه‌رنانوێنێت بۆ لاینگیری و داگیركاری و به‌ش به‌شێنه‌.. گه‌ل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وهیچ جارێك سه‌ری خۆی بۆیان ناوێنێت.