بەغدا INA
پسپۆڕانی تۆپی پێ دڵگرانی بێزاری خۆیان دەربڕی دوای دەرچوونی نائومێدی لە هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ،لەدەستدانی نزیكترین دەرفەت بۆ بەدەستهێنانی خەونە چاوەڕوانكراوەكەی نزیكەی چل ساڵ دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەسەن عەیال، ڕۆژنامەنووسێكی وەرزشی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ی ڕاگەیاند: لەم پاڵاوتنانەدا هەڵبژاردەی ئێمە نرخی باجە گەورەكەی بە هەڵەدا،دوای ئەوەی هەڵەی كوشندەییان كرد بە ۆڕینی كادیری كارگێڕی وهونەری و تەنانەت یاریزانەانیش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕاهێنەری هۆڵەندی دیك ئەدڤۆكات لەگەڵ ئەو هەلومەرجەی كە هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانەكانی دەورووبەرە و سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەرێكی بەتواناو نێودەوڵەتی بوون، بەڵام نەگونجاو بوو،چونكە بانگهێشت كردنی لەم ساتانەدا و لە ماوەیەكی كورت باجەكەی دراوە،چونكەنێوەندە وەرزشییەكان چاوەڕوانی ئەم شكستەیان دەكرد،عەیال ئاماژەی بەوەدا كە تۆپی پێی عێراق پێویستی بەچارەسەری كاریگەرە بۆ ڕزگاركردنی لەو شێوازەی ئێستایە و دووركەوتنەوە لەو شێوازەی كە بۆ ماوەی دوو دەیەیە ئەنجامی دەدەن ئاماژەی بەوەدا كە تۆپی پێی عێراق پێویستی بەوەیە بەو گروتینە بگەڕێتەوە بۆ پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەتی مۆندیال.
لای خۆیەوە ئەحمەد موناجد ڕاهێنەری تۆپی پێ لە یاری بەرانبەر سوریا دەرفەتی زۆر لەدەستدرا،یارییەكە لە نیوەی یەكەمدا باش بوو و زیاتر لە یەك هەلیش بەفیڕۆدرا، ئەگەر باشتر بەكارببرێت دۆخەكە زۆر جیاواز دەبوو،بەڵام تایمی دووەم هەلیان زۆر لە دەستدا،ئەگەر هەلەكانیان بقۆزتبوایەوە ئێستا بەمشێوەیە نەدەبوو كەنائومێد بین.
نیوەی دووەم دابەزینی هێزی جەستەیی لە لایەن یاریزانەكانمانەوە بینی و گۆڕینی یاریزانەكان كەمێك درەنگ بوو، و وتیشی: تیمی سوریا لەو تیمە مەترسیانە نەبوو مەترسی لەسەر تیمەكەمان دروست بكات، بەڵام پلانی هەژار ناتوانێت زیاتر لەو نۆ خاڵەی بەدەستمان هێناوە پێمان بدات.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێمە ماڵئاوایی لەپاڵەوانیەتی ئاسیا كرد بۆ مۆندیالی 2022 دوای ئەوەی بەرامبەر هاوتا سوریەكەی بەگۆڵێك یەكسان بوون و هەڵبژاردەی عێراق تەنها بە (9) خاڵ پلەی چوارەمی بەدەست هێنا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد