بەغدا INA
یاریزانی پێشوی نێودەوڵەتی ڕیاز مەزهەر تەئكیدیكردەوە كە فەفیڕۆدانی چانسی سەركەوتن بۆ مۆندیال دوای یەكسان بوونی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوریا بەهۆی سەرلێشێواوی و خراپی كارگێڕی بەڕێوەبردنەوە بووە.
مەزهەر وتیشی: لەكاتی بەرنامەی (كاتی زیادكراو) لە كەناڵی وەرزشی عێراقیە كە سەربە ئاژانسی هەواڵی عێراقە (INA) لەدەستدانی هەلی سەركەوتن بۆ مۆندیالی قەتەڕ، دەرئەنجامی كۆتایی سەرلێشێواوی ئیداری و پلانی خراپی و هەروەها سەرلێشێواوی تەكنیكی ڕاهێنەران و تاقیكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانانەكان بوو،كە جەماوەری خەڵكی عێراقی بووە قوربانی .
مەزهەر ئاماژەی بەوەدا : پێویستە بەرپرسانی تۆپی پێی عێراق دان بە شكستی خۆیان بنێن،هەروەها بە گۆڕینی ڕاهێنەر كاتانیچ ،بێ گوێدانە ئەوەی باش بێت یان خراپ،و ئاماژەی بەوەدا هەڵبژاردەی عێراق ژمارەیەكی پێوانەی شكادن،بە گۆڕینی چوار راهێنەر و حەفتاو دوو یاریزان لە ماوەی دە یاریدا،ئەمەش لەهیچ هەڵبژاردەیەكی جیهان رووینەدایە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد