بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: تیرۆریستێکی مەترسیدار لە بەغداد دەستگیرکرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتوە، دەڵێت: لە ڕێگەی هەوڵی هەواڵگرییەوە، فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغداد توانی زانیاری کۆبکاتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر ئەندامێكی تیرۆریستی داعش دەستگیركرا كە پەیوەندی بەناو (ویلایەتی فەلوجە)ەوە هەبوە.
وتیشی: ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری گیراوەتەبەر بۆ تەواوکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە.