بەغدادـINA
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕۆژی چوارشەممە تەواوبوونی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی خۆین موسڵی ڕاگەیاند .
لە راگەیندراوێكی وەزارەتی ئاوادانكردنەوە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت وتیدا هاتووە: " وەزارەتی ئاوادانكردنەوە پرۆژەی بینای نەخۆشخانەی ٨١ قەرەوێڵەی فێركاری لە پارێزگای نەینەوا تەواو كردووە.
ئاماژەی بەوەدا كە نەخۆشخانەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و چاوەڕێی بەستی ئامێرە پزیشكییەكان دەكات بۆ وەرگرتن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشیەكان خۆین و شێرپەنجەی خۆێن.
لای خۆیەوە ئەندازیاری حەسەن مەدەب بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئاوەدانكردنەوەی وتی :نەخۆشخانەكە باڵەخانەیەكی سەرەكی شەش نهۆمی تێدایە و نهۆهەمی یەكەم تایبەت بە كلینیكی ڕاوێژكاری و دەرمانخانە و ژوورەكانی پزیشك و پەرستار هەروەها ژوورەكانی تر بۆ كارمەندانی پزیشكی و ئەندازیاری و تەكنیكی و تاقیگە و كۆگاكانی خوێن و نهۆمی دووەم و سێیەم بۆ نەخۆشییەكانی تالاسیمیا و شێرپەنجەی خوێن تەرخانكرابوون
وتیشی: "نهۆمی چوارەم تایبەتە بە چاندنی مەغزی ئێسك، نهۆمی پێنجەم تایبەتە بە سار و گەرم كەرەوە و ژووری بەزركەرەوە "، وتیشی:"بینای دووەمی كە لاوەكییە پێكهاتووە لە نهۆمی یەكەم بۆ پاركی ئۆتۆمۆبیل تەرخانكراو ، هەروەها ژوورەكانی كارەبا ، ژووری گازی پزیشكی .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد