بەغداد ـ INA
لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە میوانداری وەزیری کشتوکاڵی کرد سەبارەت بە یاسای پشتیوانی فریاكەوتن و ئاسایشی خۆراک و مافی جوتیاران.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی حەسەن کەعبی میوانداری وەزیری کشتوکاڵ و کادرانی پێشکەوتوی وەزارەتەکەی کردوە.
وتیشی: ئەم میواندارییە بۆ تاوتەێكردنی یاسای فریاكەوتن و ئاسایشی خۆراک و مافی جوتیارانە.