چین: سزاکان بەشێوەیەكی مەترسیدار کاریگەری لەسەر بازاڕی جیهان هەیە

ئابوری
  • 30-03-2022, 10:17
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA

    نوێنەرە هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان چانگ جون رایگەیاند: سزاکان بەشێوەیەكی مەترسیدار کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی دارایی جیهانی هەیە و کێشەی مرۆیی نوێ دروست دەکەن.
    وتیشی: سزاکان بە خراپی کاریگەری نەرێنیان کردۆتە سەر بازاڕە داراییەکان، بازرگانی و خۆراک.
    رونیشیكردەوە: ئەمە کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دەبێت و کێشەی مرۆیی نوێ دروست دەکات.
    ئاشكراشیكرد: وڵاتانی پێشکەوتو لایەندار نین بۆ ئەم ململانێیە و نابێت ڕاکێشرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نابێت ئازاری ڕووبەڕووبوونەوە جیۆپۆلەتیکیەکانی نێوان زلهێزەکان بكێشن.
    لەلایەیەكی ترەوە نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسیلی نێبنزیا هۆشداریدا لە قەیرانی ئابووری لە "رەهەندە مێژووییەکان" لە جیهاندا بە هۆی سزاکانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا.