بەغدا INA
پارێزگای كەربەلا ئەمڕۆ پێشبڕكێكانی پاڵەوانیەتی بالەی تازەپێگەیشتوانی عێراق بە ئەنجامدانی چەندین یاری بەرێوەدەچێت، جنوبی موسڵ بەرانبەر دەغارە ، دواتر یاری هیت لەگەڵ ئەلشەترە ئەنجام دەدات و دوای ئەوە یارییەش ڕومێسە بەرامبەر ئەلحەدبا،هەروەها میسان لەگەڵ زەعفەرانیە.
سەرۆكی لیژنەی پێشبركێكانی فیدراسیۆنی بالەی عێراق سەوادی حەسەن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وت: ئەو یانكە بەشداری لەم خولەدا دەكەن پێشتر پاڵاوتنی هەرێم وناوچەكانیان بۆ كراوە،ناوچەی باكوور و ناوچەی ناوەندی و فوراتی ناوەڕاست و ناوچەی باشوور .
حەسەن، وتیشی:پاڵەوانێتییەكە بەپێی سیستەمێكی یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت كە بۆ هەر گروپێك پلەی یەكەم و دووەمیان سەردەكەوێت، دواتر سیستەمی یەكتربڕ دەكەن و دەگەنە یاری كۆتایی كە ناسنامەی پاڵەوانی عێراق لەم ئاستە دیاری دەكات ، ڕوونیشی كردەوە كە گروپی یەكەم یانەكان پێكدێت لە یانەكانی جنوبی موسڵ و دەغارە و هیت وشەتڕە،گروپی دووەمیش پێكدێت لە یانەكانی رمێسە و حەدبا و نەفتی میسان و زەعفەرانیە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد