بهغدادـINA
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: بڕگەی یەكەمی دانیشتنی سبەینێ چوار شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، كارنامەی دانیشتنی سبەینێ چوارشەممەی پەرلەمانی بڵاوكردوەتەوەو بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەش تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە: بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە تایبەتە بەپێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان. رونیشیكردوتەوە: كە دانیشتنەكە سەعات ۱۱ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.