حەلبوسی و وەزیری دەروەی لۆكسمبۆرگ تەئكید لەپتەوكردنی پەیوەندییەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 29-03-2022, 19:49
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جان ئسلبورن وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ  پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ دەكەن.
    نوسینگەی حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە جان ئسلبورن وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ و شاندی یاوەری.
    ئاشكراشیكرد: لە میانی دیدارەکە باس لە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا، لەگەڵ هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرجەم بوارەکان، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە پرسی ئاوارە و پەناهەندەکان.
    راشیگەیاند: هەر لە دیدارەکە باس لە دوا پێشهانەکانی بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کرا و بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی گرتنەبەری زمانی گفتوگۆ دوور لەجەنگ و پشتبەستن بە رێگەی دیبلۆماتی؛ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان وڵاتان.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ تەئکیدی کردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و بەردەوامی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان و جەختیشیکردەوە لەسەر پشتوانی وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا بۆ سەروەری عێراق و سەلامەتی خاکەکەی و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان بەو جۆرەی ئاسایش و سەقامگیری بەدیدێنێت.