هەولێر ـ INA
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند هەر گەشتیارێک کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی هەبێت پشکنین بۆ ناکرێت.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دکتۆر سامان بەرزنجی لەراگەیندراوێکدا کە کۆپیەک بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوو باس لەرێکار و بڕیاری نوێ دەکات سەبارەت بە نەخۆشی کۆرۆنا و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان. هەروەها دەڵێت"
بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان
هەر گەشتیارێک هەڵگری کارتی ڤاکسین ڤیزا بێت، پێویستی بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا PCR نابێت نە لەکاتی دەرچوون نە لەکاتی هاتنەوەی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان. ئەگەر کارتی ڤاکسین ڤیزای نەبێت پێویستە پشکنینی PCR بکات.