بەغداد - INA
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکان كۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەركی لیژنەکانی پەرلەمان و دەستنیشانکردنی ئەندامەکانی.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، دەڵێت:
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمان کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەرکی لیژنەکانی پەرلەمان و دیاریكردنی ئەندامانی لیژنەكان.