وەزیری بازرگانی: لەگەڵ پەرلەمان دیدێكی هاوبەشمان هەیە سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراک

ناوخۆ
  • 29-03-2022, 17:54
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزیری بازرگانی عێراق عەلا جبوری رایگەیاند: لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران دیدێکی هاوبەشمان هەیە  لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک كە لەلایەن حكومەتەوە پێشنیارکراوە وتیشی: دەتوانرێت بەشە خۆراكی مانگانە بەپێی یاسای پێشنیازکراو دابەشبکرێت.
    عەلا جبوری ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە میواندارێتی ناو ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆیان كرد  لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک کە لەلایەن حکومەتەوە پێشنیارکراوە و وتیشی: "بۆچوونەکانی حکومەت ڕوونکرایەوە و گەیشتووینەتە دیدێکی هاوبەش لەسەر یاساکە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزارەتی بازرگانی یەکەم بەشەخۆراكی بۆ مانگی ڕەمەزان دابەشکردووە و پشکی دیکەش دەست پێدەکات.
    وتیشی: پشتگیرییەکی بەرچاو هەیە لە لایەن پەرلەمانتارانەوە، کە بەشە خۆراكی مانگانە لە یاسای پێشنیارکراودا بێت.