گردی نه‌جمه‌ له‌پارێزگای واست چیرۆكی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م پارێزگایه‌ ده‌گێرته‌وه‌

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 29-03-2022, 12:22
  • +A -A

    واست ـ INA ـ دانیال قاسم 
    گردی نه‌جمه‌ یه‌كێكه‌ له‌شوێنواره‌كانی پارێزگای واست كه‌مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی. 
     دیوارێك ئه‌م گرده‌یه‌ جیاده‌كات و له‌ناویدا دوو گۆڕ و بیرێكی ئاو هه‌یه‌ و له‌روویی ده‌ره‌وه‌ شێوه‌ی به‌ئه‌ستێره‌ ده‌چێت بۆیه‌ ناویان ناوه‌ به‌گردی "نه‌جمه‌" ئه‌ستێره‌".
     به‌رێوبه‌ری ئاشكراكردانی شوێنواره‌كانی واست فه‌یسه‌ل محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" گردی ئه‌ستێره‌ یه‌كێكه‌ له‌شوێنواره‌ دیاریكراوه‌كان كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گه‌شتوگوزار و شوێنواره‌كان و رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی له‌ساڵی 1935 وه‌كو شوێنوارێك پێناسه‌كراوه‌. 
    هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م گرده‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌ناوی رووباری نیل كه‌له‌رووباری فورات جیا ده‌بێته‌وه‌ و مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌م یان هه‌فته‌می كۆچی، سه‌رده‌می سه‌لجۆقیه‌كان و به‌ئیبن ولبه‌قی ناسراوه‌. 
     ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌له‌ساڵی 2002 لیژنه‌یه‌كی نوێژه‌نكرده‌وه‌ له‌ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار و شوێنوار گه‌ران و لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م گرده‌ كرد و دوو گۆریان دۆزیه‌وه‌ و به‌ده‌ست نووسی كۆفی له‌سه‌ر نووسرابوو" ئه‌مه‌ گۆری باوكی زانای ره‌ببانی محه‌مه‌د به‌لقی یه‌" و گۆری دووه‌میش له‌سه‌ر نووسراوبو ئه‌مه‌ گۆری شێخ محه‌مه‌د كوری كه‌ره‌م به‌لقی یه‌.
    به‌رێوه‌به‌ری شوێنواره‌كانی واست روونیكرده‌وه‌ رووبه‌ری ناوه‌وه‌ و شوێنی گۆره‌كان  
    12 × 12 مه‌تر چوار گۆشه‌یه‌ و به‌شێوازێكی كوانه‌ و ئه‌ندازه‌یی دروستكراوه‌ و له‌ و له‌ساڵانی 2001 و 2002 كاری نوێكرده‌نه‌وه‌ تێدا ئه‌نجامدراوه‌.