قاسم ئەعرەجی تەئكید لە پێویستی قەرەبووکردنەوەی بۆمبارانکردنی بنكە ئەتۆمیەكەی عێراق دەكاتەوە

سیاسی
  • 29-03-2022, 16:53
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق تەئكید لە پێویستی قەرەبووکردنەوەی بۆمبارانکردنی ئەو بنكە ئەتۆمیەی عێراق دەكاتەوە کە لە ساڵی 1981 لەلایەن قەوارەی زایۆنیستەوە بۆمباران کرا.
    نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە،ڕایگەیاند: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەسەر دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی بنكە ئەتۆمیەكەی عێراق کە لە ساڵی 1981 لەلایەن قەوارەی زایۆنیستەوە بۆمباران کرا.
    ئاشكراشیكرد: لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری پێشكەوتوی وەزارەتی دەرەوە و بریکاری وەزارەتی داد و جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتانی و بریکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی دەستەی سەرچاوە تیشکدەرەکان و دەستەی چاودێریی نیتمانی بۆ رێگری لە تەشەنەسەندن  و هەروەها بەرپرسی دۆسیەی وزەی ئەتۆمی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئامادەبوون.
    وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی بنكە ئەتۆمیەكەی عێراق كە لە ساڵی 1981 لەلایەن قەوارەی زایۆنیستەوە بۆردومان کرا و ڕێگا و میکانیزمەکان بۆ داواکردنی قەرەبووکردنەوەی عێراق تاوتوێكرا، لەسەر بنەمای بڕیای 487ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1981دا، بەپێی ئەو ئامراز و بژاردە یاساییانەی کە دڵنیا دەبن لەوەی عێراق مافەکانی خۆی بەدەست دەهێنێت، بەپێی یاسا و پەیماننامەکانی نێودەوڵەتی.
    هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر مافەکانی عێراق کرایەوە لە گەڵ بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندبوونەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
    قاسم ئەعرەجی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر پێویستی ئیرادەیەک بۆ جێگیرکردنی داواكاری مافەكانی عێراق كردەوەو وتیشی:  کارەکە بەردەوام دەبێت و پێویستە مەرجەکانی بابەتەکە دیاری بکرێت بۆ ئەوەی دواتر پێشکەشی سەرۆک وەزیران بکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر میکانیزمەکانی چەسپاندنی مافەکانی عێراق لەم دۆسیەیەدا و کار بۆ گەڕاندنەوەیان بکات.