بەغداد ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لەتورکیا دەكات کەئاوی زیاتر بەربداتەوەو تەئكیدەكاتەوە: كە هێزی عێراق ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە زیاتر دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: حاكم زاملی لەنووسینگەكەی خۆی پێشوازیكرد لە عەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لەعیراق و پێكەو کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
حاكم زاملی رایگەیاند: هێزی عێراق ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی زیاتر دەکات، و وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ و مانەوەی وەبەرهێنەران لەناوخۆی وڵات دەكات.
حاكم زاملی جەختیشیکردەوە: پێویستە کار بۆ ڕێکخستنی دۆسیە ئاو و پتەوکردنی هاوکاری ئەمنی بکرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و ڕێزگرتن لە سەروەری و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایکرد پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانە بەهێزەکان لەگەڵ تورکیا بەزیادکردنی توانای بەردانەوەی ئاو و بەشداریکردن لە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری پەیوەندیدار بە ئاو، ئاستی هەماهەنگی ئەمنی و زانیاری و هەواڵگری بەرزبکاتەوە.
لەبەرامبەردا باڵیۆزی تورکیا تەئكیدیكردەوە لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەهەموو ئاستەکاندا و لەناویشاندا لەسەر لەئاستی پەرلەمانی، وتیشی: ئەنكەرە بە پەرۆشە بۆ دەستپێکردنی پرۆگرامی پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی عێراقی.