بەغدادـINA
دەستەی دەستپاکی ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند کەدەستەکەیان بڕیاڕی ناگھێشتکردنی وەزیری پێشوی بازرگانی و دوو لە بەرێوەبەری گشتی پێشوی وەزارەتی بازرگانیان داوە، سەرچاوەی بڕیارەکەش بەھۆکاری رێگەدانە بەئامێری ئاشی ھارین کە پێچەوانەی یاساکان بووە.
لەبەیاننامەیەکدا بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی کە بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری (INA ) عێراقی ناردوە, تیایدا ھاتوە کە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ کەرخی دوو ، بڕیاریدا بەبانگھێشتکردنی وەزیری پێشوی بازرگانی، روونیشکراوەتەوە کە بانگێشتکردنەکە لە ئەنجامی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی ئاشی ھارین بوە لە لایەن وەزیر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دروستکردنی دانەوێڵە کە ژمارەیان ٤٤ ئاشی ھاڕین بوونە.
روونیشکراوەتەوە کە ئەم جۆرە رێگە پێدانانە بەبێ ھەبوونی ھیچ برگەیەکی یاسای و پێچەوانەی بەرنامەی ئابوری وڵات بوە . ھەروەک ئەم بانگێھشتکردنە دوو لە بەرێوەبەرانی پێشوی کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی باشور دەگرێتەوە کە بەپێ ماددە ی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
پێشتر دەستەی دەستپاکی ریگەیاندبوو کە بڕیاری بەندکردن بۆ بەرێوەبەرێکی پێشوی کۆمپانیای گشتی کەل و پەلی خۆراک لەوەزارەتی بازرگانی دەرکراوە بەبەندکردنی ٧ ساڵ زیندانی و دەست بەسەرداگرتنی مڵک و ماڵی بەھۆی خراپ بەکار ھێنانی دەسەڵاتەکانی و گرێبەستی نایاسای لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک.