بۆ یەکخستنی صندوقی خانەنشینی حکومەت و کەرتی تایبەت جولەی پەرلەمانی دەستیپێکرد

ناوخۆ
  • 29-03-2022, 15:10
  • +A -A

    بەغدادـ INA

    سجاد سالم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەمرۆ سێ شەممە ئاشکرایکرد کە ھەولێک ھەیە بۆ یەکخستنی ھەردوو سەندوقی خانەنشینی حکومەت و کەرتی تایبەت ئەمەش لەسەر ھەوڵی ئەنجومەنی نوێنەران وەستاوە لەدەرکردنی دوو یاسا کە راستەوخۆ بەستراوە بەژیانی ھاوڵاتیانەوە .
    سجاد سالم لە لێداوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA) روونیشیکردەوە کە دوو یاسای ھەرە گرینگ لە ئەنجومەنی نوێنەران راگیراون کە ئەوانیش یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتین ، بەڵام ھەوڵ و جولە ھەیە بۆ مەبەستی ئەوەی لە دانیشتەکانی داھاتوو بخرێتە بەرنامەی کار تاوەکو لەو خولەی پەرلەمان تێپەرێندرێت .
    ئاماژەی بەوەشکرد کە پێوستە  کەرتی تایبەت ھانبدرێت و پشتگیری بکرێت لە دەستەبەرکردنی دەستمایەی  دەستی کار .
    وتیشی کە لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەن سەندوقی خانە نشینی یەکگرتوو دروست بکەن لە نێوان فەرمانبەرانی گشتی و دەستی کاری کەرتی تایبەت .
      ھەروەک  روونیشیکردەوە کە لە ئێستادا ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرینگ ھەن کە وەستاوەن و لەچوار چێوەی کاری خولی ئێستایی پەرلەمانن ، وەک یاسای خانەنشین و یاسای کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی و یاسای  نەوت و غاز ، ھەروەھا یاسای قەیرانی نیشتەجێبون .
    پێشتریش جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی  رایگەیاندبوو کەکار لەسەر خستنە رووی  رەشنوسی یاسایەک دەکەن کە بەشێک لە داھاتی نەوتی راستەوخۆ  بۆ ھاوڵاتیانی عێراق بێت