بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی میسان ، ئەمرۆ سێ شەممە سزای لەسێدارەدانی، بە ھەڵواسین بەپەتەوە تاوەکو مردن بەسەر (حسن طراد غلیم ) سەپاند کە تۆمەتبارە بە تاوانی رفاندنی ھاووڵاتیەک .
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA) بڵاوی دەکاتەوە، دادگای تاوانەکانی میسان ،بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەر تۆمەتبار ( حسن طراد غلیم) سەپاند دوای ئەوەی دانی ناوە بە رفاندنی ھاوڵاتیەک و دزینی پارە و مۆبیل لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکە .
ھەر لە بەیاننامەکەدا روونکراوەتەوە کە ئەم بڕیارە بەپشت بەستن بە ماددەکانی ٤٢٢ ی یاسای سزادان و٤٢١ ی عێراقی لەسەریان جێبەجێدەکرێت .