گەشبینی گشتی بۆ فڕاندنی كارتی پاشكۆی مۆندیال

وەرزش
  • 29-03-2022, 14:42
  • +A -A

    بەغدا..INA

    سەرنجەكان و دید وچاوەڕوانی  ئەمڕۆمان هەموو  بەرەو ئیمارات دەگەرێتەوە كە هەڵبژاردەی عێراق  كۆتایی یاری كۆتایی خۆی لە قۆناغی گروپدا بەرامبەر هاوتا سوریەكەی ئەنجام دەدات و وەرزشوانان  و كۆمەڵگا بە گشتی هیواخوازن شێرەكانی ڕافیدەین سەركەوتنێكی گرانبەها بەسەر هەڵۆكانی قاسیونا بەدەست بهێنن و كارتی پاشكۆی مۆندیال بەدەست بێنن.
    عەبدولعەمیر ناجی شیكەرەوەی تەكنیكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت: یارییەكەی ئەمڕۆ یارییەكی زۆر گرنگە بۆ لایەنەكانی سوریا و عێراق و سەلماندنی ئەوەی كە ئەو دوو تیپە لە ماوەی یاری پێشوودا ئەنجامیان داوە و پێویستە هەڵبژاردەی عێراق زیاتر و هوشیارتر بێت ئەوەی لەتوانای دا هەیە بیكات.
    ئەمڕۆ یاری تۆپی پێ یارییەكی بە كۆمەڵە و هەروەها فشاری دەروونی لەسەر یاریزانەكان و سەرنج و تێڕوانینی هەر یاریزانێك دەبێت زۆر چاوكراوە بن تا بتوانن زیاتر وباشتر ئاگاداربن ویارییەكە بخوێنەوە وبتوان كۆنتڕۆڵی یاریگا بكەن، چونكە ڕەنگە یارییەكە دابخرێت و یاخود لەیەن هەڵبژاردەی بەرنابەر یارییەكە بەداخراوی  بكات،پێویستە هەڵبژاردەی عێراق بە هەموو نرخێك بباتەوە.
    ناجی، وتیشی:پێویستە یاریزانەكان لە یاری ئەمڕۆدا فەلسەفەیەكی ڕوونیان هەبێت و بە شارەزایی پەیوەندی نێوان خۆیان و خودی ڕاهێنەر و یاریزانەكان ڕوون بن و كاتی یارییەكەش دابەش بكرێت بۆ ئەوەی كات و كات و ڕێز لە یاسا و داوەر بگرێت ، وتیشی: یاری ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردەی عێراق  یارییەكی زۆر گرنگە و دەبێت بە هێمنی و واقعیانە مامەڵە لەگەڵ بكرێت و دەبێت ئاستی  یاریزانەكان بەرز بێت تا بەهێمنی یاریگا كۆنتڕۆڵ بكەن، ئەزموونەكەیان و دەبێت گۆڕانكارییەكی سادە لەشێوەی تیپەكە یان لەسەر كارەكتەرێكی هێرشبەر هەبێت بۆ ئەوەی هەموو تواناكانی هەڵبژاردەی عێراق بەهەمی هەبێت و ئەو لاوازییانەی لەیاریی پێشوودا ڕوویانداوە پەردەپۆش بكەن بەتایبەتی كەتیپی سوریا تیپێكی گەنجە بەڵام دەكرێت بەئاسانی بەسەریان سەركەوین،ئەگەر یاریزانەكانمان بتوانن باشترین ئاست پێشكەش بكەن وكار وپیشە و ئەركەكانی راهێنەر جێ بەجێبكەن.
    سامی بەحت  ڕاهێنەری تۆپی پێ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی گوت: یاری ئەمڕۆی هەڵبژاردەی عێراق كۆتاییە و پێویستە هەڵبژاردەی عێراق هەموو توانای خۆی بۆ بردنەوە بەكاربێنێ،پێویستە هەڵبژاردەی عێراق هەموو توانا تەكنیكی و توانای دەروونی و جەستەیی خۆی پێشكەش بكات، و وتیشی: پێوویستە ئەمڕۆ  بە ئەنجامێكی ئەرێنی بگات و لە ڕێگەی ئەم ئەنجامەوە هەڵبژاردەی نیشتمانی كارەكەی لە پاڵاوتنە گرنگەكاندا بەردەوام بێت و ئەوەشی خستەڕوو كە یارییەكەی ئەمڕۆ دروشمی (دەبم  یان نابم) بەرز دەكاتەوە و ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات،كە شایستە ومەقامی مێژووی تۆپی پێی عێراق بێت.
    دوێنێ عەبدولغەنی شەهد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕووبەڕووبونەوەی هەڵبژاردەی سوریا دەبێتە یاری كۆتایی چونكە دەزانین بردنەوەی تەواو نابێت ویاریتر ماوە ئەنجامی بدەین،شەهد، وتیشی: یاریەكە زەحمەت نیە، هەرچەندە هەڵبژاردەی سوریا هیچ ئومێدێكی بۆ ئامادەبوون نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە پەرۆش دەبێت بەئاستێكی باش دەربكەوێت،وتیشی: لایەنی دەروونی یەكێكە لە گرنگترین ڕێگاكان بۆ سەركەوتن و ئەمەش ئەوەیە كە ئێمە كارما لەسە كرد ووە و جگە لە لایەنی تەكنیكی هەركاتێك یاریزانەكانمان ئەركەكانمان جێبەجێبكەن  ئەوا لە پێگەیەكی باشدا دەبین و بابەتی پلاندانان جێبەجێ دەكەین و ئەمەش ئەو شتەیە كە بەرامبەر بە ئیمارات ڕوویدا .
    شەهید، وتیشی: لە ئێستادا تۆپی پێ ئەوەندەی بەدوای ئەنجامدا دەگەڕێت بە دوای خۆشیدا ناگەڕێت و دەبێت خولی هەڵبژاردەیش ڕاست بكەینەوە،ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق لە گەڕی 10ی هەڵبژاردەی جامی جیهانیی 2022ی قەتەڕ لەكاتژمێر 4:45 .ئێوارە بەكاتی بەغدا لەیاریگای یانەی شەباب ئەلئەهلی لەدوبەی ڕووبەڕووی هاوتا سورییەكەی دەبێتەوە.