به‌غدادـ INA
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی ته‌كیدی كرد كه عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌هێزكردنی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ورۆپا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێردراوه" راگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه پێشوازیكرد له‌وه‌زیری ده‌روه‌ی دۆقیه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ جان ئنسیلبۆرن و شاندی یاوه‌ری، وروونی كردۆتوه كه‌له‌دیدارێكدا باس له‌چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوندی نێوان عێراق و لۆكسه‌مبۆرگ و ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا كرا.
هه‌روه‌ها وتی" ره‌وشی نێوده‌وڵه‌تی و پێویستی هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كی ئاشتیانه بۆ كێشه و ململانێكانی ئێستا و هه‌ڵوێستی عێراق كه‌پاڵپشته بۆ هه‌ر هه‌وڵێك له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی كێشه و ئازاره‌كانی هاوكێشه‌كان و كاریگه‌ری جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل ته‌وه‌ری دیكه‌ی ئه‌م دیداره بوون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كازمی ته‌كیدی كردۆته‌وه كه‌عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر به‌هێزكردنی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ لۆكسه‌مبۆرگ و ئه‌ورۆپا له‌جه‌نگی دژی تیرۆرستان و هاوكاری ده‌زگاكان له‌بواره جیاجیاكان دا له‌سه‌رویی هه‌مووان نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌كه‌رتی بانكی و گه‌شه‌پێدان به‌و هه‌وڵانه بۆ پشت به‌ستن به‌وزه‌ی پاك.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌روه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ ئاماژه‌ی كرد كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی و یه‌كێتیا ئه‌ورۆپا هیواخوازن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هاوكاریكردنی عێراق و دابینكردنی پشتگیری و هاوكاری له هه‌موو بواره‌كان، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه كار له‌گه‌ڵ عێراق بكات له‌بوار هاندانی چالاكی وه‌ربه‌رهێنانی پاڵپشت بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار. جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی خۆی كردۆته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر هێلی ئاسمانی عێراق له‌فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌ورۆپا.