ئه‌ورۆپیه‌كانی سۆزی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌رۆ هێلی ئا‌سمانی عێراق ده‌ده‌ن

سیاسی
  • 29-03-2022, 13:06
  • +A -A

    به‌غدادـINA
    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ راگه‌یاند" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆگسه‌مبۆرگ سۆزی داوه‌ بۆ لابردنی سزاكانی سه‌ر هێلی ئا‌سمانی عێراق قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورۆپا بكات. 
     فوئاد حوسێن له‌گۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا لۆكسه‌مبۆركه‌گه‌ی جان ئسیلبۆرن و ئاژانسی هه‌واڵی عێراق تێدا ئاماده‌بوو" راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ باسی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر هێلی ئاسمانی عێراقی كردووه‌ كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌ورۆپاوه‌ به‌سه‌ری دا سه‌پێنراون، و تی ئینسلبۆن سۆزی داوه‌ ئه‌م سزایانه‌ هه‌ڵبگیرێن.
     هه‌روه‌ها وتی" بابه‌تی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ورۆپا و جه‌نگی ئۆكراینا له‌نێوان هه‌ردوولادا باسكراون و ته‌كیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ جه‌نگی ئۆكراینا پێویستی به‌هه‌وڵێكی زۆری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ جان ئینسیلبۆرن گوتی" هه‌وڵی لابردنی سزاكانی سه‌ر هێلی ئاسمانی عێراق ده‌دات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق رووی له‌پێشه‌وه‌یه‌ و هیوادارین حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت.