لیژنه‌ی دارایی میوانداری دوو وه‌زیری حكومه‌تی عێراق ده‌كات

ناوخۆ
  • 29-03-2022, 12:54
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

    لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ میوانداری هه‌ردوو وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد. فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه‌" راگه‌یاند لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی میوانداری هه‌ردوو وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری ده‌وله‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌. هه‌روه‌ها وتی" له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوبراو ژماره‌یه‌ك له‌كادیره‌ پێشكه‌وتووانی وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانی ئاماده‌ببوون.