دەستەی دەسپاکی" ٦٤ ھەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیمان جیبەجێکردوە

ناوخۆ
  • 29-03-2022, 12:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەپاکی عێراق  ، ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند کە بۆ مانگی شوباتی رابردوو ٦٤ ھەڵمەتی بەرەنگار بونەوەی گەندەڵی جێبەجێکردوە.
    لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA ) , دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە لە بەرێوەبەرایەتی ڕاژەی لێکۆڵینەوەی نینەوا ( ١٣ ) رێوشوێن گیراونەتەبەر کە تیایدا (٣٥) تۆمەتبار  دەستگیرکراون لەنێویشیاندا بەرێوەبەرێکی بانکی ئەھلی ھەیە، كه  تۆمەتبارە بە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکەی و وەرگرتنی پارە و رەشوە لەکاتی ڕایکردنی قەرەبوی ھاوڵاتیان و زەرەرمەندبوانی شاری موصل کە حکومەت بۆی دابینکردون ، بەبیانوی باج و نەخشەسازی لەکاتی خەرجکردنی پارەکە لەیەکەی ژمێریاری پارەیان لەخەڵک وەرگرتوە.
    ئاماژەش  بە ٦ ھەڵمەتی تر لە شاری بەسرا کراوە لە بەرێوەبەرایەتی لێکۆلینەوەی بەسرا ، روونیشکراوەتەوە کە لەکاتی لێکۆلینەوە لە تۆمارێکی کرین ، دەرکەوت کە زەویەک بەبڕی (٥) ملیار دینار بەناوی فەرمانبەرێکی دەوڵەت تۆمار کرابوو ، کە دواتر گەراێندارایەوە بۆ دەوڵەت.
    لەلایەکی ترەوە لەسنوری قەزای حەوێجەی  پارێزگای کەرکوک چەندین گەندەڵی ئاشکرا کران کە لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی ناحیەیەک و  دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە قەزاکە ،گەندەڵی زۆر کراوە ، بۆیە سەرجەمیان  رووبەرووی سزا کرانەوە.
    لەلایەکی دیکە دەستەی دەستپاکی توانی لە نوسینگەی لێکۆلینەوەی ئەنبار (٢٤٤) تۆماری نێوان ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١١ ھەلبداتەوە کە تایبەت بوو بە بە خانوبەری فەلوجە کە تیایدا بەرێوەبەری بەشی خانوبەرە لە بەرێوبەرایەتی باج لە فەلوجە پارەیەکی زۆری بەھەدەر داوە و لەرێگای چەند کەسێک کە کاری کرین و فرۆشتنی خانوبەرە دەکەن ، رێکەوتنی مامەلەی نایاسای کردوە ،بۆیە رووبەرووی سزا کرانەوە .
    روونیشکراوەتەوە کە لە پارێزگای صلاحدین دەستەی لێکۆلینەوەی دەستپاکی ، پەراوێکی دیکەی گەندەلی لە بەشی کشتوکاڵی ھەڵدایەوە کە  ٣٤ کرێبەستی نایاسای و وەھمی بون تایبەت بەگەنم لەکاتێکدا ھیچ بڕە گەنمێک دیار نەبوە ، لەگرێبەستی گەنمی (٢٠٢٠- ٢٠٢١) ،ھاوکات  رووبەرێکی زۆری زەوی چاندنی گەنم لە گرێبەستەکە ئاماژەی بۆ کرابوو کە پێچەوانە بوە لەگەڵ بڕی داھاتی گەنمەکە.
    لەبەدواداچونێکی تری  نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لەشاری نەجەف ، ئاماژە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکی زەوی فرۆکەخانەکە کراوە کە بەھای گەندەڵیەکە ( ١٨٧،٥٤٠) دۆلاری ئەمریکی بوە.
    ھەر چوارچێوەی چالاکیەکانی دەستەکە ، نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە کەربەلا ، دەستگیردنی جێگری بەرێوەبەری باج لەشارەکەی راگەیاند کە  رێکەوتنی نایاسای کردوە لەگەڵ کۆمپانیاێک کە بۆتە ھۆی بەھەدەردانی سامی گشتی وڵات  کە بڕەکەی ( ١,٠٤٧،٠٠٠،٠٠٠)دینار بوە .