بەغدادـ INA
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوای لەجەماوەری پورتوگالی كرد پشتگیری هەڵبژاردەی خۆیان بكەن كە ئەمڕۆ سێشەممە لەیارییەكی گرنگدا بەرامبەر مەقدونیای باكوور لەیاری كۆتایی هەڵبژاردەی ئەوروپا بۆ مۆندیالی قەتەر یاری دەكات.
لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەپێش یاری داهاتوو ڕۆناڵدۆ متمانەی زۆری بەتوانای هەڵبژاردەی پورتوگالی دەربڕی بۆ ئەوەی بتوانن بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر ئامادەبن.
وتیشی: من دڵنیام كە ئەگەر هاندەران پشتگیریمان بكەن، وەك ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجاممان دا (لە نیوەی كۆتایی پاشكۆی ئەوروپا كە بە بردنەوەی 3-1ی پورتوگال بەسەر توركیادا كۆتایی هات، ئێمە سەركەوتن و شیاو بووین.
كاپتنەكەی پورتوگال لە بەردەوامیدا وتی: ئەوە یاری تەمەنی ئێمە دەبێت،كاپتنەكەی پورتوگال ئەو پێشنیارانەی ڕەتكردەوە كە ئێستا تیپەكەی ڕووبەڕووی (ڕكابەرێكی ئاسانتر) دەبێتەوە نەك تاقیكردنەوەیەكی قورستر بەرامبەر ئیتالیا.
فشارەكان بە بێ گوێدانە پێشبڕكێكار هەمان شتن تیپەكەمان بەتەواوی ئامادەیە و سەیری پێشبڕكێكارەكە ناكات. ئەگەر لە باشترین كاتدا یاری بكەین، دەتوانین لە هەر هەڵبژاردەیەكی جیهان ببەزێنین. بۆیە سوورم لەسەر بانگێشتكردنی من بۆ جەماوەر: پێویستمان بە پشتیوانی تەواوی ئێوەیە ئەگەر لەگەڵمان بیت، ئێمە سەردەكەوین.
مەقدونیای باكوور لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە نیوەی كۆتایی پاشكۆی ئەوروپادا سوپرایزێكی قورسی تەقاندەوە و دوای لابردنی خەونەكانی ئیتالیا و براوەكانی چوار نازناوی جامی جیهانی بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی ئەم ساڵ و ئیتاڵیای دەركرد و بە ئەنجامی 1-0ی لێیبردەوە.
پێشبینی دەكرێت ڕۆناڵدۆ هەموو هەوڵێكی خۆی بدات بۆ یارمەتیدانی پورتوگال بۆ گەیشتن بەقۆناغی كۆتایی مۆندیالی قەتەر، چونكە ڕەنگە ئەم پاڵەوانیەتیە جیهانییە لەدواجاردا بێت بۆ رۆناڵدۆ كە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە و پێناچێت جارێكی تر بتوانێت بەشداری بكات.
سەرچاوە: ئاژانسەكان