‎بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سه‌یه‌د سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە پێگەیشت

سیاسی
  • 29-03-2022, 08:14
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

    رێبه‌ری باسكی سه‌در سه‌ید موقته‌دا سه‌در دوێنی شه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌نجامدا.

    به‌پێی راگه‌یندراوێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌" 

    لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەند پرسێکی گرنگی سیاسی پەیوەست بە دۆخی عێراق، پێکھێنانی حکومەتی نوێ و زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەكان و میکانیزمەكانی دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

    لەكۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت.