بهغداد" INA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتیكردەوە كە هیچ بهرژهنگ و ئاماژهیهك نییە بۆ رێككهوتن لە نێوان لایەنە كوردییەكان پێش كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سهبارهت به دیاركردنی سەرۆككۆماری عێراق، وئاماژەی بۆ ئەوەشكرد
سۆزان مەنسووڕ وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە عێراقیە ئەخبارییەی راگەیاند" بەرپەستی سیاسی لە نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر دۆسێی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق تا ئێستا بەردەوام و هیچ نزیگ بوونەوەیەك نییە.
لهبارەی كۆبوونەوەكەی رۆژی چوارشەممەش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆككۆمار وتی" هیواخوازین دەستپێشخەری هەبێت لەلایەن قەوارە سیاسیەكان و كەمكردنەوە داواكارییەكانیان بە ئامانجی ئەوەی بگەین بە چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە وهەنگاوكانی پێكهێنانی حكومەت بەروپێشەوە بڕوا بۆ ئەوەی خزمەت گەل بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتی، ئەگەر لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن دانیشتنەكەی رۆژی چوار شەممەش ھەمان ئەنجامی كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممەی دەبێت.
ههروهها ئهوهشی خستهروو كه هاوپەیمانی رزگاری نشتمانی سێ قۆڵی نەیانتوانی دانشتنی پێشوو بەرێوە بەرن چونكە رێژی یاساییان پێ كۆنەكرایەوە بەربژێریان بۆ سەرۆك كۆماری سەربخەن ئەم حاڵەتهش هەر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
وتیشی: "یەكێتی سۆرە لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ كاندیدكردنی بەرهەمی ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە یەكێتی چەسپاندنی ئێرادە بەزۆر قبوڵ ناگات و ئەگەر پارتی هەردوو پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی لایە و بەپێی رێككەوتنەكانی پێشووتر دەبێت پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەَكیتی بێت ،بۆیە پارتی تائێستایش سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی وكاندیدێكی تری داناوە و دژی كاندیدكردنی بەرهەم ساڵحە.
ڕوونشیكردەوە كە تا ئێستا هیچ جوڵەیەكی سیاسی نییە بۆ ئەوەی كاندیدی تەوافقی دابنرێت یان بۆ كاندیدكردنی كەسێكی كوردی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆككۆمار.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چوارشەممە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ناكەن.