به‌غدادـINA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌كدا كهكۆپیهك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه راگه‌یاند" فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی لهكۆڕبهندی ده‌وحه‌ی 20 ، چاوی كه‌وتووه بهرۆبێرت ماڵی نێردراوی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران. هه‌روه‌ها وتی" په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سیاسی و ئه‌منی له‌ناوچه‌كه و ره‌نگدانه‌وه‌یان و واقیعی په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌مریكا و ئێران و شێوازه‌كانی ئه‌كتیڤكردنی گفتوگۆكانی پێشوو و دانوستاندنه‌كانی ئێستا له‌ڤییه‌ننا له‌نێوان پێنچ كۆ یه‌ك ته‌وه‌ری ئه‌م چاو پێكهوتنه بوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی زیاتر به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری و سوود وه‌گرتن له‌ده‌رفه‌ته‌كان و میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی كردۆته‌وه و ئاماژه‌ش به‌وه‌داوه كه‌عێراق ریبازی ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو لایه‌كان په‌یره‌و ده‌كات كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر ئارامی و ئاشتی ده‌روبه‌ری عێراق و ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆبێرت ماڵی ته‌كیدی كردۆته‌وه كه‌ئاراسته‌ی گفتوگۆیه‌كان باش بووه و بابه‌تی تر هه‌یه له‌سه‌ر مێزی دانوستان و سوپاسی رۆلی عێراقی كردووه له‌م بواره‌دا.