به‌غدادـINA
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عێراق ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه راگه‌یاند" گه‌ری یه‌كه‌می گفتوگۆی سیاسی له‌نێوان كۆماری عێراق و یه‌كێتی كۆنفدراڵی سویسرا ئه‌نجامدرا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌حمه‌د سه‌حاف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه راگه‌یاند" له‌باره‌گای فیدراڵی حكومه‌تی سویسرا له‌شاری بێرن، گه‌ری یه‌كه‌می گفتوگۆی سیاسی له‌نێوان كۆماری عێراق و یه‌كێتی ئیتیحادی كۆنفدراڵی سویسرا ئه‌نجامدرا، شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی بریكاری پێشكه‌وتوو له‌وه‌زاره‌تی ده‌روه نزار خه‌یرولڵاهـ وئاماده‌بوونی كاربرێكه‌ری عێراق له‌م وڵاته و شاندی سویسراش به‌سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیری ده‌روه‌ی سویسرا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فریقیا مایا تسافی به‌شداریان له‌م گفتوگۆیه‌یان كرد.هه‌روه‌ها سه‌حاف وتی" هه‌ردوولا باسیان له‌گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرد له‌بواری پێشخستنی په‌یوه‌ندی دوو قۆلی و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌سه‌ر تێروانینی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافی مرۆڤ و پرسی كۆچبه‌ران و هاوكاریه مرۆییه‌كان و زیاتر به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و ئاماژه‌ش یان به‌پرسه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژیش دا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه بریكاری پێشكه‌وتوویی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وبه‌ئاماده‌بوونی شاندی هه‌ردوولای چاوی كه‌وت به‌وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سویسرا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه لیڤیا لۆی، به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سویسرا و پرسه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆژ بیرورایان گۆریه‌وه.