فەرماندەی هێزەكانی وشكای: هەوڵی نوێ هەیە بۆ بەكارخستنەوەی سیستەمی بەدیل كە تایبەتە بە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان

ناوخۆ
  • 28-03-2022, 20:31
  • +A -A

    بەغدادـINA
    قاسم محەمەدی فەرماندەی هێزەكانی وشكای ڕۆژی دووشەممە ئاشكریكرد كە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بەسیستمی بەدیل ۆ دیاركرا.


    فەرماندەی هێزە وشكانییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند،تا ئێستا لیژنەكە راپۆرتی تەواو نەكردووە بەڵام هەوڵَێك هەیە بۆ جێ جێ كردنی سیستەمی بەدیل بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.
    قاسم محەمەدی وتیشی : لە پێش هەڵبژادنەكانی تشرینی 2021 كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بە سیستەمی بەدیل دەوامیان دەكرد بۆیە بەهۆی پێویستی زیاتر بە جێ بەجێ كردنی ئەرك ئەم سیستەمە لە كارپێكردن كەوت. بەڵام بەدڵنیاییەوە كار لەسەر سیستەمی جێگرەوە دەكرێت


    جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان حاكم زاملی داواكارییەكی پێشكەشی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی كرد بۆ دووبارە كارپێكردنی سیستەمی بەدیل بۆكارمەندانی هێزە ئەمنیەكان وسەربازانی سوپای عێراق و دەزگای دژەتیرۆر و فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی و فەوجی كاردانەوە خێرا.
    زاملی لە لێدوانێكیدا وتی:"جێ بەجێ كردنی سیستەمی بەدیل  هاوكارێكی باش دەبێت بۆ لە بنبڕكردنی دیاردەی بندیوار.