دەستەی دەستپاكی فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند بەرپرسێك دەركرد

ناوخۆ
  • 28-03-2022, 19:08
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA
    چەند بەرپرسێك لە پارێزگاكانی بابل و دیوانییە و میسان دەرچوو ئەوەیش بەهۆی تێوەگلانیان لە بەهەدەردانی پارە و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.
    راگەیندراوێكی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستی دەست پاكی كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت و تیدا هاتووە: دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ پێداچونەوەی بە دۆسیەی پارێزگاری پێشوی بابل بە تۆمەتی بەهەدەردانی پارە لە كڕینی حاویەی خۆڵ و خاشاك و پێداویستیەكانی دیوانی پارێزگا و بەنگەوازنەكردن بۆ كۆمپانیاكان لە پرۆسەی ئەو كڕینەدا كردوە و بڕیاری دەستگیركردنی بۆدەرچوە.


    لە راگەیندراوەكەی دەستەی دەستپاكیدا هاتووە: دادگای لێكۆڵینەوەی دیوانییە كە تایبەتە بە دۆسێەكانی نەزاهە و بەهەدەردانی موڵكی گشتی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە دەركرد، بەتۆمەتی تەرخانكردنی 25% ئەو داهاتانەی كە لە فرۆشتنی ئاسنە كۆنە كە تایبەت بە كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی لاستیك و تایەر دەستیانكەوتوە لە بەرژەوەندی ئەنجومەنی پارێزگا.
    دووپاتیشكردەوە كە  دادگای لێكۆڵینەوەی میسان كە تایبەت بە دەستپاكی  فەرمانی بانگێشتكردنی بۆ بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی میسان دەركردەوە، بەتۆمەتی هەواڵنەدان بە ئەنجامدانی تاوانی بەهەدەردانی پارەیەكی خەیاڵی لە كۆمپانیاكە و تەزویركردنی واژۆی بانكی و هاوكات ئاسانكاری بۆ هەڵاتنی بەرێوبەری بەشی ژمێریاری و سەرۆكی بەشی پارەدان لە كۆمپانیاكە كە توانباران بە هەدەردانی 1،320،000،000 دینار