زاملی : لیژنەی لێكۆڵینەوە لەهێرشە موشەكییەكەی سەر شاری هەولێر ڕاسپاردەی كۆتایی خۆی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

سیاسی
  • 28-03-2022, 13:12
  • +A -A

    بەغدا _(INA)
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ دووشەممە تەئكیدیكردەوە كەلیژنەی لێكۆڵینەوە لەهێرشە موشەكییەكەی سەر شاری هەولێر ڕاسپاردەی كۆتایی خۆی بۆ دەنگدان پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات .
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  كۆپییەكی پێگەیشت و تیدا هاتووە : " حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكی لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بەلێكۆلینەوەكان لەسەر رووداوی هێرشە مووشەكەكەی هەولێر كۆبووە. وتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا بریكاری وەزیری دەرەوە و بریكاری دەزگای هەواڵگری و ژمارەیەك لە سەركردە و كەسایەتییە ئەمنییەكان و هەواڵگرییەكان میوانداری كراون"  
    زاملی، وتیشی: "لیژنەی پەرلەمان دوای دەنگدان لەسەری سەردانی شوێنی ڕووداوەكەی كرد و لەگەڵ خاوەنی ڤێلای ئامانجدارەكان و بینا نزیكەكانی هەولێر كۆبوەوە .
    و ئەوەشی خستەڕوو" لیژنەكە دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی رێبەر ئەحمەد  و ئەو لایەنانەی كە بەرپرسن لە پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند و هەرێمی ئەنجامدا   ."پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشە و لەسەر بنەمای یاسای دراوسێی باش و هاوكاری و ڕێزگرتنی هاوبەشە"