لیژنەی دارایی :- برگەی قەرز لە یاسای ئاسایشی خۆراک لابرا

سیاسی
  • 28-03-2022, 14:12
  • +A -A

    بەغدا / INA - وسام مەلا 
    لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرپەرشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبۆوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
    لەوکۆبونەوەیەدا کە پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد حەسەن كەعبی سەرۆکی لیژنەی دارایی روونیکردەوە کە بەهۆی شەڕو سەرهەڵدانی ئەو قەیرانانەوە بۆ ئەم دۆخەی ئێستای عیراق ئەم پرۆژەیە گرنگە و مافی ئەنجومەنی نوێنەرانە رەچاوی داواكارییەكانی گەل لە ئەنجومەنی نوێنەران بكات بۆ پاراستنی ئەو بەشە خۆراکانەی كە لە رێگەی فۆڕمی خۆراكەوە دەگاتە هاووڵاتیان.
    كەعبی ووتیشی، بەپێی رێككەوتنی ئەندامانی لیژنەی دارایی و بە رەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بە یاسای تایبەتیان لە پرۆژە یاساكەدا هەڵوەشاندەوە بەتایبەت ئەو دەسەڵاتەی كە دەیداتە حكومەت بۆ قەرزكردنی بڕی 20 ترلیۆن دینار بە دوو قۆناغ و بۆ هەر قۆناغێك 10 ترلیۆن دینارە،  چونكە پێویستە حكومەت پارێزگاری لە ئێستاو داهاتوی نەوەكان بكات.
    ھاوکات ئەندامی لیژنەی دارایی ئەحمد  جبوری لە لێدوانێکیدا بۆ  کەناڵی ئەڵعێراقیەی تۆری راگەیاندنی عێراقی ، کە ئاژانسەکەمان ئاگاداری بوە  ئاشکرایکرد کە بەر لە تێپەراندنی یاسایی پشتگیری باری لەناکاوی ئاسایشی خۆراک ، میوانداری ھەر یەک لە وەزیرانی دارای و بازرگانی وکشتوکاڵ و پارێزگاری بانکی مەرکەزی دەکەین .
    راشیگەیاند کە یاساکە  بەھیچ جۆرێک جێگرەوە نی یە بۆ یاسای گشتی بودجە ، سنوری دیاریکراو لەرەشنوسی یاساکە بڕی  ٢٥ تریلیۆن دیناری عێراقیە .