بەغداد/ INA
عەبدولغەنی شەهد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە هیوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی سوریای پشتڕاستكردەوە و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەم یارییە وەك یاری كۆتاییە.
شەهد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێری کردووە ڕایگەیاند: ڕووبەڕووبونەوەی هەڵبژاردەی سوریا دەبێتە یاری كۆتایی چونكە دەزانین بردنەوەی تەواو نابێت،چونكە ئیماراتیش ئومێدی سەركەوتنی هەیە.
شەهد، وتیشی: یاریەكە لەگەڵ سوریا زەحمەت نیە، هەرچەندە هەڵبژاردەی سوریا هیچ ئومێدێكی بۆ سەركەوتن نەماوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە پەرۆشن لەسەر پێشكەشكردنێك تا بە ئاستێكی باشدا دەربكەون،
وتیشی: لایەنی دەروونی یەكێكە لە گرنگترین ڕێگاكان بۆ سەركەوتن و ئەمە ئەو شتەیە كە ئێمە كارمان لەسەر كردووە، جگە لە لایەنی تەكنیكی هەركاتێك یاریزانەكانمان ئەركەكانمان جێبەجێ بكەن ئەوا لە پێگەیەكی باشدا دەبین و جێ بەجێكردنی پلاندانانەكانمانە هەروەك چۆن لەیاری ئیمارات جێ بەجێمان كرد،نەمان هێشت یاریزانای ئیمارات هیچ پلانێك جێ بەجێ نەكەن ،ئەویش بەهۆی ئاستی یاریزانمان بوون.
ئاماژەی بەوەکرد: لە ئێستادا تۆپی پێ ئەوەندەی بەدوای ئەنجامدا دەگەڕێت بە دوای خۆشیدا ناگەڕێت ،دەبێت رێگای هەڵبژاردەی نیشتمانی چاك بكەینەوە، ئامانجیشمان سێ خاڵی یارییەكەیە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد