هەولێر / INA
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لقی ئاسیای ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر بكرێتەوە،چاوەڕی دەكرێ زافر عبدولئەمیر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق و شاكر ئەحمەد سمۆ بەرێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر ئومێدخۆشناو لەكردنەوەی لقی ئەكادیمیای شەتڕەنجی ئاسیا ئامادەبن.
بەكردنەوەی لقی ئەكادیمیای شەتڕەنجی ئاسیا لەشاری هەولێر دەبێتە تەكانێكی گرنگ بۆ هەواداران ویاریزانانی شەتڕەنج لە كوردستان وعێراق،بۆ ئەوەی بتوانن لە نزیكەوە پەیوەندی بەو ئەكادیمیایە بكەن و سوودی لێوەرگرن،
ماوەتەوە بڵێین ئەمڕۆ كاتژمێر (6) ئێوارە نزیك فلكەی زراعەی هەولێر بە فەرمی ئەكادیمیایەكەدەكرێتەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد