بەغدا / INA
فیدراسیۆنی بۆكسێنی ناوەندی عێراق بەنیازە بۆندێكی لەگەڵ ڕاهێنەرێكی بیانی ئەنجام بدات بۆ مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ئامادەكاری پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكانی داهاتوو.
عەلی عەبدولزەهرە ئەلغراوی جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی ناوەندی یاریەكە ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: فیدراسیۆنی بۆكسینگی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق دەكات ، بە مەبەستی هێنان و واژووكردنی بۆندێك لەگەڵ ڕاهێنەرێكی كوبی ،بۆ ئامادەكردنی هەڵبژاردەی بۆكسینگی عێراق بۆ خولی یارییەكانی ئاسیا لە مانگی هەشتی داهاتوو لە وڵاتی چین.
ئەلغەروای وتیشی: فیدراسیۆنی یارییەكە ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداریكردن لە چەندین پاڵەوانێتیدا، لەوانە ئامادەكاریی هەڵبژاردەی لاوان بۆ پاڵەوانێتی عەرەب بۆ ئەوەی مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە میسر بەڕێوەبچێت، ئەمە جگە لە پاڵەوانێتی ئاسیای بچووكراوە ك بڕیارە لە مانگی هەشت لە رووسیا بەرێوەبچێت،تاقیكردنەوەكان بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ لەدایكبووانی ساڵانی 2007 و 2006ە، بۆ هەڵبژاردن و دەست نیشانكردنی باشترین یاریزانان بۆ نوێنەرایەتی كردنی هەڵبژاردەی عێراق ئەنجام دراوە ،هەروەها پاڵەوانێتی لاوانی عێراق دوای مانگی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت كە یاریزانەكانیش بۆ دەستنیشانكردنی نوێنەرایەتی تر لە ئایندەدا.