بەغدا / INA
وەزارەتی ڕۆشنبیری وگەشتوگوزار ،ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کەمیکانیزمێکی داڕشتووە بۆبەلیستکردنی شوێنەوارەکانی عێراق تاکوبخرێنە ناو لیستی جیهانی شوێنەوارە کەلتووریەکان لەمیانەی ئەم میکانیزمەدا سێ شوێن لەناوچەی زەلکاوەکانی عێراق
دیاریکراون .
ووتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری(احمد العلیاوی)بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ڕاگەیاند :"کەبەنداوی هندییە بەشێکە لەو میکانیزمەی کەوەزارەت کاری لەسەر دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە و ئەوەشی روونکردەوە کەچەند ناوچەیەک هەن کەکەلتووری نین وەکو ناوچەی زۆنگاوەکان کەبەشێکیان ئاون وبەشێکی دیکەیان پەیوەندیان بەلایەنی ژینگەییەوە هەیە ، هەروەها ڕوونی کردەوە کە شوێنەوارەکان بەگوێرەی چەند هەل ومەرجێک دەچنە سەرلیستی جیهانی کەلتووری شوێنەوارەکان ئەویش پاش ئەوەی کەلە ڕێکخراوی یۆنسکۆ دەنگی لەسەر دەدرێت