بەغدا-(INA)
یاری یەكلاكەرەوەی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر بەسوریا لەگەڕی (10) م و كۆتایی گروپی یەكەمی هەڵبژاردەی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر رسبەی سێشەممە لەیاریگای ڕاشدی لە یانەی شەباب ئەهلی لە دوبەی بەڕێوەدەچێت و مێژووی پێكدادانەكانی نێوان هەردوو تیپەكە ئاماژە بەوە دەكات،كە جیاوازیێكی زۆر هەیە كە لە بەرژوەندی شێرەكانی رافیدەینە بەسەر هەڵۆكانی قاسیوون.
ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە 29 یاریی فەرەمی و دۆستانەدا بەیەكگەیشتوون و شێرەكان (16) سەركەوتنیان بەسەر سوریا تۆماركردووە و سورییەكانیش (6) بردنەوەیان تۆماركردووە و بەڵام (7) جار یەكسان بوونە، (2) یاریش لەنێوانینا هەڵوەشاوەتەوە نەكراوە.
یەكەم دیداری فەرمی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی سوریا لە 10ی نیسانی 1966 لە كۆتایی جامی عەرەبیدا لە سێیەمین چاپی خۆیدا لە بەغدا بەڕێوەچوو و یارییەكەش بە سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق 2 -1 كۆتایی هات،عێراق گەورەترین ئەنجامەكانی لە میانەی یارییەكاندا لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا لە ساڵی 1985 لە مەغریب بە ئەنجامی 2-0 و 1985 لە سعودیە بە 3-1 و 2002 لە بەغدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام تۆمار كرد.
دواین یاری نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە رێكەوتی 11-11- 2021 بوو لە یارییەكانی هەڵبژاردەی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر و بە گۆڵێك یەكسان بوو بە كۆتا هات.
ئامارەكانیش بەمشێوەیە
(29) یارییان كردووە،(16) سەركەوتن بۆ عێراق و (6) سەركەوتن بۆ سوریا،(7) یەكسان بوون،(2) یاری نەكراوە،عێراق (40) گۆڵی لە سوریا تۆماركردووە و سوریایش (22) گۆڵی لە عێراق تۆماركردووە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد