بەغدا-(INA)
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەكۆنگرەی تەكنیكی بۆ یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هاوتا سوریەكەی لەرێی بەرنامەی میتینگی گۆگڵ (ئۆنلاین) و بەئامادەبوونی غەیس موهەنا بەڕێوەبەری كارگێڕی عێراقی دكتۆری هەڵبژادەی تۆپی پێی عێراق عەبدولكەریم سەفار و رێكخەری راگەیاندن محەمەد عیماد ئامادەی میتنگەكە بوون.
لە راگەیەندراوەكەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەدرێسی سەوزی تەواو یاری دەكات ولە كاتێكدا گۆڵپاریزی عێراق بە درێسی شینی ئاسمانی یاری دەكات ،هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریاش بە درێسی سووری تەواو و گۆڵپارێزەكەیانیش بە درێسی رەش یاری دەكات.
وتیشی: یارییەكە لەلایەن تیمێكی ناوبژیوانی ژاپۆنی (یاریگا و ڤاڕ) و بەدرێسی زەردەوە بەڕێوەدەبرێت و یارییەكەش كاتژمێر 4.45 خولەك بەكاتی بەغدا ئەنجام دەدرێت،وتیشی: بەیانی ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی نیشتیمانی پشكنینی (پی سی ئاڕ) یان ئەنجامدا و هیواش دەخوازرێت ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكە دەربچێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد