بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران هێزەئەمنییەکانی راسپارد ئاسایشی هاووڵاتیان و بارەگای چالاكیە ساسی و کۆمەڵایەتییەکان بپارێزن و هەروەك تەئکیدیكردەوە
پێویستە ئەو ئەفسەرانەی لەکارەکانیان كەمتەرخەمبوون دەستبەسەر بكرێن و لەئەرکەکانیان دووربخرێنەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، و تیایدا ئەنجومەنەکە چاوخشاندنەوەیەکی هەمەلایەنەی بە دۆخی ئەمنی و ئامادەیی هێزە چەکدارەکان و هەروەها بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە ڕاوەدونانی پاشماوەکانی داعشدا كرد.
هەروەك هەڵوەستەكرا لەسەر ئەو پیادەكارییانەی كە ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكدەدەن، یان زیان بە هێما ئاینییەکان بدەن ، یان هێرش بکەنە سەر بارەگای حزبەکان و موڵکی گشتی و تایبەتی.
هاوكات كازمی وتی: دەبێت ڕێگری لە هەر کاریگەریەکی نەرێنی لە قەیرانی سیاسی لە شەقامی عێراقدا بکەین،
هێزە ئەمنییەکانیشی راسپارد ئامادەکاری بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکە لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و بارەگای چالاكیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان و سەلامەتی هاوڵاتیان و ماڵ و موڵکیان.
هەر بەپێی بەیاننامەكە كازمی بریاریدا بە دەستبەسەركردنی ئەو ئەفسەرانەی کە لە ئەرکەکەیاندا كەمەرخەمیانكردوە و لە ئەرکەکانیان دوربخرێنەوە، بۆ ئەوەی ڕۆحی پابەندبوون بە ئەرکەکە بەرز بکەنەوە.
بەیاننامەكە ئاشكراشیكردوە: ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی مەدەنی و تێکدانی ژیانی هاوڵاتیان بکرێت رەتكردەوەو راشیگەیاند: پێویستە هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پیشەیی و بەپێی ئەرک و یاسا مامەڵ بكەن بەرامبەر بە ئاسایشی نیشتمان و هاوڵاتیان لە بەرامبەر هەر هێرش و دەستدرێژییەک.