بەغدا-(INA)
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند، "محەمەد حەلبوسی پێنجەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ساڵی یەکەمی یاسادانانی کردەوە، کە یەکەم بەشی یاسادانانە"
لە بەیانامەکەدا هاتووە: "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو".