سلێمانی ـ INA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور باندێكی 9 كەسییان دەستگیركرد كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: پاش بەدواداچونەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو ، پاڵپشت بەزانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاكییەكی جیادا 9 تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربكرێن.
ئاشكراشیكرد: سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و توانراوە لە ( ناحەیەی عەربەت و گەرەكەكانی هووانە ، كانی كوردەو سەرچنار) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن و بەشێك لەوتۆمەتبارانە لەكاتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا دەستگیركراوان. كە لە ۹ كەس پێكهاتون و ۳ كەسیان ژنن.
رونیشیكردەوە: بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆرەكانی هیرۆین، لەگەڵ دەرزی هیرۆین و شیشە و كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەكان.
راشیگەیاند: بەشێك لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دزیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەیەو پێشتر سزادراون.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025