یەكەمین پێشانگای گوڵ لە شاری كەركوك كرایەوە

هونەر
  • 28-03-2022, 12:25
  • +A -A

    بەغدادـ INA
    لەژێری چاودێر بەڕێوبەرایەتی شارەوانییەكانی كەركوك و بەهاوكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە یەكەمین پێشانگای گوڵ لە شاری كەركوك كرایەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، سەرپەرشتیارانی چالاكیەكەش دەڵێن: ئامانجمان لەم كارە زیادكردنی ڕێژەی سەوزاییە لە سنوورەكەمان.
    سەرەتای پێشانگاكە بە نمایشێكی هەڵپەڕكێ بە پۆشاكی سەرجەم نەتەوەكانی شارەكەوە وەك گوزارشتێك بۆ پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی ناوچەكە دەستپێكرد
    ئاری سەفین بەرێوبەری شارەوانییەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پێشانگای كەركوك بۆ گوڵ هەلێكی باش و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و ئەمەش سەرەتایەكی باش دەبێت بۆ سنوورەكەمان كە كرنگی بدات بە رێژەی سەوزایی.
    هەروەها  وتی بیرۆكەی پێشانگای لە ئێستا هاوكاتە لەگەڵ ئەوە هەوڵەی كە بۆ ئاوەدانی كركوك دەكرێت .بۆیە دەبێت لە ئێستادا هەواڵی جوانكردنی شارەكەمان.
    هەروەها هەزاران جۆر گوڵی سروشتیی و نەمام لە پێشەنگاكەدا نمایشكران