فیلمی نۆستالجیك لە هەولێر نمایش دەكرێ

هونەر
  • 28-03-2022, 11:12
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA زياد سعدي

    فیلمی نۆستالجیك بڕیارە دووسبەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 30-3-2022 كاتژمێر (11) بەیانی لە بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لەشاری هەولێر پێشكەش بكرێت.
    سەبارەت بە زانیارییە گرنگەكانی نەواخنی نێو فیلمەكە و چۆنیەتی كاركردن لەسەر ئەم فیلمە،دەرهێنەر فیلمەكە رزگار ئەحمەد تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاندن و گوتی : بەڵێ ماویەكی زۆرە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمی (نۆستالجیك) یاخو د (هۆم سیك) یشی پێدەڵێن،ئەم فیلمە ئتروحەی خۆمە لە وڵاتی بەریتانیا،چونكە من پەیمانگای باڵای هونەریم تەواو كرد،بۆیە ئەم ناونیشانەم هەڵبژارد.
    رزگار ئەحمەد ووتیشی : نوستالجیك یان هۆم سیك،واتە ئەو مرۆڤانەی هەر چەند لە تاراوگە بژین،بەڵام هەر نەخۆشی عەشقی وڵات دەیان گرێ وبەهەر تەمەنێك  بێت ونرخ وباجەكەشی چۆن بێت گرنگ نیە،دەگەڕێنەوە مەفتەنی باوك وباپیرانی خۆی.
    ناوەرۆكی فیلمەكە كێبڕكێ لەنێو خێزانێك لە تارواگە دەژین،پیاوەكە وویستی ئەوەیە بگەڕێتەوە تووشی نۆستالجیك بووە،ژنەكەش بەبیانوی دوا رۆژی منداڵەكانی دەفەوتێ ولێرە ژیان بەسەر دەبات،دەبێتە كێشە،دەرهێنەر دەڵێ دیمەنەكانی كۆتایی ویاخود كۆتایی فیلمەكە بابینەر بڕیاری لەسەر بدات،چونكە ئەم دوو ئاراستە دژ بەیەكە،پێوویستی بە دۆزینەوەی بیردۆزەیەكی نوێی فیكری هەیە،بۆیە فیلمەكە كۆمەڵایەتی فیكرییە،فیلمەكە بە زمانی ئینگلیزییە وبەژێرنووسی كوردیكراوە، فیلمی (سۆزێك بۆ ڕابردوو)، نووسین و سیناریۆ و دەرهێنانی رزگار ئەحمەد و  وێنەگر و مونتاژ سۆران سۆرانی.

    فیلمی (سۆزێك بۆ رابردوو ) یان نۆستالجیك یاخود هۆم سیك،لە نووسین وسیناریۆ ودەرهێنانی هونەرمەندی دیاری كورد  رزگار ئەحمەدە،ماوەتەوە بڵێین هونەرمەند رزگار ئەحمەد یەكێك لەهونەرمەندەدیارەكانی كوردستان،بەر لە راپەڕین بەشداری چەندین دڕاما  شانۆ وفیلمی كوردی كردیە،لەوانە (كۆلارە،كەونە دەركە،ئەمئموری مەڕانە،میوانی ناوەخت) ،چەندین كاری هونەری تر،نابێت ئەمەش لەبیر بكەین هونەرمەند رزگار ئەحمەد ،لە فیلمی (كەونە دەركە) رۆڵی (نوری كشمش) ی وەرگرتبوو،ئەم رۆڵەش وای كرد تا ئێستاش ئەم هونەرمەندەیە بەو نازناوە بانگ بكرێت وبناسرێتەوە.