كچانی باسكەی سلێمانی بوونە پاڵەوانی كۆماری

وەرزش
  • 28-03-2022, 11:03
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA

    هەڵبژاردەی باسكەی لاوانی كچانی سلێمانی نازناوی پاڵەوانیەتی كۆماریان بەدەست هێنا،دوای سەركەوتنێكی گرنگ وشایستە بەسەر كچانی پارێزگای دهۆكی رەنگین.
    لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە  كچانی سلێمانی بە ئەنجامێكی تاك لایەنەو بە 94-33 سكۆر توانیان یارییەكە ببنەوە و جامی پاڵەوانێتییەكە بەرز بكەنەوە،پاڵەوانێتیی لاوانی كۆماری بە بەشداری 4 هەڵبژاردە بەرێوەچوو ، كچانی سلێمانی و دیالەو دهۆك و هەولێر بەشداربوون كە كچانی لاونی باسكەی هەولێر توانی پلەی سێیەمی بەدەست بێنن.