هه‌ولێرـ INA .عثمان محمدامين
دكتۆر ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند: له‌لایی ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان مه‌رجەعیەت له‌عیراق ڕێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی پرسه‌كانی عێراق جێگای شانازی بووه.
ئه‌و كه‌سەش كه تویتێكی كردووه تەعبیر لەڕای ئێمە وه‌كو پارتی ناكات و وه‌زاره‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانیش رێكاره یاساییه‌كانی له‌دژی گرتوەتەبەر و پارتیش خۆی لێ بێبه‌ری كردووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌لێداونێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی (INA) راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو گه‌لی كورد و مه‌رجەعە باڵاكانی شیعەی عێراق مێژوویه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه و شانازی به‌و مێژووەوه ده‌كه‌ین، چونكه له‌لای ئێمه روونە رۆڵی مه‌رجەعی باڵا له‌كاتی ئه‌نجامدانی شاڵاوی ئه‌نفال له‌دژی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رۆخاو چ بووه وڕێزگرتن له‌هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌رێكی جیاواز به‌تایبه‌تی ڕێزگرتن له‌مه‌رجەعە ئایینیەكان یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی رێبازی بارزانی، بۆیه هه‌میشه مه‌رجەعیەت له‌عێراق له‌لای ئێمه وه‌كو پارتی و حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان رێزێكی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی پرسه عێراقییه‌كانیش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه جێگای شانازبووه.
ڤیان سه‌بری ته‌كیدیكردەوە كه‌رۆڵی مه‌رجەعەكان له‌عێراق زۆر گرنگه چونكه هه‌میشه به‌یه‌ك مه‌ودا و یه‌ك پێوه‌ر ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق كردووه و رۆڵیان له‌شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆرستان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرایه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێكهاته جیاوازیه‌كانی عێراق تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆی هه‌یه و رێبازی بارزانی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر برایه‌تی و یه‌كڕێزی و ته‌بایی ده‌كاته‌وه وڕێزێكی تایبه‌تیش بۆ ره‌مزه ئایینی و نیشتیمانیه‌كانو مه‌رجەعیە‌تی مه‌زهه‌بی شیعه له‌عێراق هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌رێكاره یاساییه‌كان له‌دژی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ئه‌م تویته‌ی كردووه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر زوو بڕیاریداوه كه‌رێكاره یاسایه‌كان له‌دژی نائیف كوردستانی وه‌ربیگرێن، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی پارتیش هه‌میشه روون و ئاشكرایه كه‌عێراق عێراقێكی هاوبه‌شه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی و برایه‌تی و ڕێزگرتن له‌م هاوبه‌شی و جیاوازیانه بنه‌مایه‌كی پیرۆزه و مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ مه‌رجەعەكان له‌عێراق هه‌بووه و بارزانی هه‌میشه ته‌كید له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه و ڕێزگرتن له مه‌رجەعە ئایینیەكانی شیعه ده‌كاته‌وه.