ئەمڕۆ پاڵەوانیەتی یانەكانی فوتساڵی كچانی عێراق لە بابل بەرێوە دەچێت

وەرزش
  • 28-03-2022, 10:31
  • +A -A

    به‌غدادـ INA
    ئەمڕۆ هۆڵی (موهبە) ی وەرزشی لە پارێزگای بابل ڕۆژی میوانداری پاڵەوانێتی فوتسالی ئافرەتانی عێراق دەكات كە لەلایەن لیژنەی ئافرەتانی فیدراسیۆنی ناوەندی تۆپی پێی عێراق  بەرێوەدەچێت  و بەبەشداری هەشت یانە كەپێك دێت لە یانەكانی  ئەلزەوڕا و قوە جەوییە وبەلەدی و دفاع جەوی،بیلادی و رواندوز و فەتات بابل و شەباب وەتەن.
    عەلی عەباس ئەندامی لیژنەی ئافرەتان  ئەمڕۆ  یەكشەممە بەڕۆژنامەی ئەلسەباح ی ڕاگەیاند كە سەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقە (INA)  و گتی : ئەمڕۆ كۆنفرانسی تەكنیكی بەڕێوەدەچێت دوای ئەوەی ئەو هەشت تیپە بەسەر دوو گرووپدا دابەش دەكرێن و دوو تیمیان لە هەر گروپێكەوە سەردەكەوێت بۆ چوارگۆشەی زێڕین،عەباس، وتیشی: لە ڕێگەی پاڵەوانیەتییەوە لیژنەكە مەبەستییەتی   هەڵبژاردنیەكی تۆپی پێی كچانی عێراق دابمەزرێنێت ، بۆ ئەوەی بتوانێ لە بەشداری ومافەكانی پاڵەوانیەتی دەرەكییەكان بوونی هەبێت وبەشداربێت،هەروەها هەوڵ دەدات پەرەسەندنی یارییەكە لە یانەكانی ناوخۆ دیاری بكات
    عەباس وتیشی: پارێزگای بابل هەموو ڕێوشوێنێكی پێویستی تەواوكردووە بۆ میوانداریكردنی خولی پێنج ڕۆژە بەئامادەكردنی هۆڵی وەرزش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزش و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ یانە بەشداربووەكان