بهغدادـ INA
یانەی قوە جەویە لە نێو یاریگای خۆیدا دەستی كرد بەمەشق و راهێنان بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتی یانەكانی ئاسیا كە لە ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو بە ئامادە نەبوونی حەوت یاریزانی سەرەكی یانەكە دەست پێ دەكات
هەیسم كازم ئەندامی كارگێری یانەی قوە جەوییە بەڕۆژنامەی ئەلسەباحی ڕاگەیاند وئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواچوونی بۆ كرد وتی: "مەشقەی یانەكەمان بە سەرۆكایەتی ڕاهێنەری حەكیم شاكر بەردەوامە، بۆ ئەوەی لە ڕووی تەكنیكی و جەستەیی بگەن بەمەبەستی خۆ ئامادە كردن بۆ ئەم پاڵەوانێتییە.
یانەكەمان حەوت یاریزانی ئامادە نابێت بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانانە پەیوەندییان كردەوە بە هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە و سێ یاریزانمانیش پەیوەندییان كردووە بە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی و لاوانەوە ،جكە لەوەی كە فەهد تاڵیب نەشتەرگری بۆ چۆكی كرا .
هەیسەم كازم وتیشی لە ئێستادا چاوەڕوانی گەڕانەوەی یاریزانین بۆ ئەوەی بتوانین بەتەواو یانەكەمان رێك بخەین بۆ ڕووبەڕوونەوەی یانەی ئەلجەزیرە ئیماراتی.
كازم، وتیشی: "یەكەم یاری بەرامبەر ئەلجەزیرە ئیمارات زۆر قورسە و بردنەوەیشی ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە سەركەوتنەكان، چونكە گرنگیان بە لایەنی دەروونیی تیمەكەوە دەدات
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد