كازمی بڕیایدا بە نۆژەنکردنەوەی شوێنی بەنداوی کۆنی هیندیە لە بابل

سیاسی
  • 28-03-2022, 10:08
  • +A -A

    بەغداد - INA

    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی شوێنی بەنداوی کۆنی هیندیە لەپارێزگای بابلی دەكات.
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: كازمی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو/دەستەی گشتی بەنداو و كۆگاكانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شوێنی بەنداوی کۆنی هیندیە لەپارێزگای بابل راسپارد، كە لە لیستی کەلەپووری ئاودێری جیهانیدایە، و بودجەی پێویست بۆ پرۆژەكەش بەردەستە.
    وتیشی: ئەو راسپاردەیە لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە 11یەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا لە 24ی ئازاری 2022دا بەڕێوەچوو، پێشنیاریکرد.